هۆكارى ده‌ركه‌وتنى شێوه‌ى مرۆڤ له‌سه‌ر مانگ ئاشكرابوو

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 4036‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
زاناكانى ئه‌ستێره‌ناسى له‌ زانكۆى راتگری ئه‌مریكى، هۆكارى ده‌ركه‌وتنى سیما نادیاره‌كانى سه‌ر رووى مانگیان ئاشكراكرد.


سایتى "scince Alert" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زاناكان شوێنێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ "گێژه‌ڵوكه‌ى مانگ" ناسراوه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌ كایه‌ى موگناتیزى دیاریكراو، كه‌ به‌شێوه‌ى جۆراوجۆر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ هه‌موو كایه‌ موگناتیزییه‌كان ده‌ربكه‌ون.

به‌وته‌ى سایته‌كه‌، مانگ خۆى بوارى موگناتیزى دروست ناكات، بۆیه‌ ئه‌و شێوانه‌ى له‌سه‌ر مانگ ده‌رده‌كه‌ون نه‌زانراو بوون، هه‌ندێك كه‌ ده‌یانبینى، ده‌یانگوت ده‌موچاوى مرۆڤه‌ له‌سه‌ر مانگ، به‌ڵام ئه‌وه‌ گێژه‌ڵوكه‌یه‌ له‌شێوه‌ى ده‌موچاوى مرۆڤ.

زاناكان به‌هۆى نمونه‌یه‌كى كۆمپیوته‌رى رونیانكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و گێژه‌ڵوكانه‌، پێویسته‌ له‌نزیك یان له‌سه‌ر كایه‌ى موگناتیزى سه‌ر رووى مانگ ده‌ربكه‌ون، ئه‌و سه‌رچاوه‌ موگناتیزیانه‌ زۆر قۆڵ نین و وه‌ك "لوله‌كێكى گه‌رمى" وایه‌ به‌شێوه‌ى ستونى ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ به‌هۆى كه‌مى ساردبوونه‌وه‌ له‌ ناو بوركان ده‌رده‌چن و دروست ده‌بن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure