کاندیدێک بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پاشه‌كشه‌ى كرد

هەواڵ / عێراق :: 08/09/2018‌ :: 1365‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
ئه‌میندارى گشتى گروپى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا، كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و میدیاكار ئه‌نجامیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، پرۆژه‌ى ئه‌مریكى ئه‌یه‌وێت ته‌نها یه‌ك كه‌س بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بسه‌پێنێت، هادى عامریش كه‌ له‌ لایه‌ن ئیئتلافه‌كه‌یه‌وه‌ كاندیدكرابوو، بۆ شكست پێهێنانى پرۆژه‌كه‌ى ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ى كرد.


قه‌یس خه‌زعه‌لى، له‌و دیداره‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌ "زیاتر له‌ 200 په‌رله‌مانتار وه‌رگرتنه‌وه‌ى خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ مه‌رجه‌كانى مه‌رجه‌عییه‌تى تیانییه‌، هادى عامریش خۆى وه‌ك كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش كردووه‌، شكست پێهێنانى پرۆژه‌ى ئه‌مریكى خۆى كاندیدكردووه، ره‌زامه‌ندى كورد و سوننه‌شى له‌سه‌ره‌‌".

وتیشى "عامرى ئاماده‌یه‌ سازش له‌خۆ كاندیدكردنى بكات، ره‌زامه‌ندبێت له‌سه‌ر كاندیدێك بدات، كه‌ زۆرینه‌ى خه‌ڵكى عێراق پێیڕازیبن، به‌پێى رێنماییه‌كانى مه‌رجه‌عییه‌ت بێت، پاڵپشتیشى بكات و ماوه‌یه‌كیش بۆ دیارى بكات، ئێمه‌ش پاڵپشتى ده‌كه‌ین".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ "ئێستا زانیمان پرۆژه‌ى ئه‌مریكى كۆتایى هات، هه‌تا دواهه‌مین هه‌ناسه‌مان پرۆژه‌ى ئه‌مریكى بۆ سه‌پاندنى كه‌سێكى دیاریكراو ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و زیره‌كییه‌شمان هه‌یه‌، سازش بكه‌ین و كاندیده‌كه‌مان پاشه‌كشه‌پێبكه‌ین، بۆیه‌ هادى عامرى له‌ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پاشه‌كشه‌ى كرد".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە