سبه‌ی و دوو سبەی مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 08/09/2018‌ :: 54217‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
وابڕیاره‌ سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ 9 ی ئه‌یلول مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبکرێت و رۆژانی داهاتووش مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی دیکه‌ دابه‌شبکرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌یه‌کێک له‌گه‌نجینه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی، که‌ پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاوبکرێته‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلول به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ پێمانڕاگه‌یاندراوه‌ سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌کرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد که‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلول مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروستی و دارایی و ئابوری، سێشەممە خوێندنی باڵا و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌کرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure