به‌هۆی "له‌سێداره‌دانی ئه‌ردۆغان" كه‌سێك 6 ساڵ زیندانی کرا

هەواڵ / جیهان :: 08/09/2018‌ :: 190‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محه‌مه‌د نه‌جه‌دین 
له‌سێداره‌دانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ فیلمێكدا كه‌ تایبه‌ت به‌ شێوازی ده‌سه‌ڵات له‌ توركیا بوو، بووه‌هۆی زیندانیكردنی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ بۆ زیاتر له‌ شه‌ش ساڵ و دانه‌پاڵی تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی له‌ گروپی تیرۆریستی. 

سایتی سكای نیوزی عه‌ره‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دادگای شاری ئه‌سته‌نبوڵ سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و 3 مانگ بۆ ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی توركی عه‌لی ئه‌فجی ده‌ركردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ وتویه‌تی سه‌ر به‌ تۆڕی پیاوی ئاینی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌ كه‌ به‌ گروپێكی تیرۆریستی له‌ توركیا له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. 

پاش ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه‌ فیلمی "سه‌حوه‌" كه‌ له‌سه‌ر كوده‌تا له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌ركرابوو، دادگاكه‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ عه‌لی ئه‌فجی كاریكردووه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ بۆ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌. 

له‌ فیلمه‌كه‌دا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ده‌بینرێت كه‌ ده‌مانچه‌ی له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌ردۆغان راگرتووه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و نوێژده‌كات و ته‌رمی خانه‌واده‌ كوژراوه‌كه‌شی به‌ ده‌وریدا دانراوه‌. 

ئه‌فجی له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و تۆمتانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ خراپبووه‌ پاڵی و وتی "ئه‌گه‌ر بمویستایه‌ پاگه‌نده‌ی تیرۆریستی بڵاوبكه‌مه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌ردۆغانم وانیشانده‌دا كه‌ هه‌ڵبێ نه‌ك نوێژ بكات". 

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌جفی-یان ساڵی رابردوو ده‌ستگیركرد پاش ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند به‌شێك له‌ فیلمه‌كه‌ی بڵاوبووه‌وه‌ و بووه‌ جێگه‌ی ده‌نگۆ و سه‌رنجی بینه‌رانی. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure