"خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌سره‌ 12 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌"

هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018‌ :: 566‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانى  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئه‌یلول، له‌ به‌سره‌ هاوڵاتییه‌ك كوژرا و 11 هاوڵاتى تریش برینداربوون.


به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ له‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى به‌سره‌-ه‌وه‌ كه‌ تێیدا هێرشكرایه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ى ئێران له‌و شاره‌ و سوتێنرا، هاوڵاتیه‌ك كوژراوه‌ و 11ى تریش  برنداربوون.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ پێگه‌ى سۆمه‌رییه‌ نیوزى راگه‌یاندووه‌ :"به‌هۆى گرژییه‌كانى ئه‌م ئێواره‌یه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ك كوژراوه‌ و هاوڵاتیه‌كى تریش برينداربووه‌ كه‌ برینه‌كه‌ى سه‌خته‌".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو :"ئه‌و هاوڵاتیەی کە برینداربووە له‌ ئێستادا له‌ژێر چاودێرى پزیشكى ورددایه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure