ئێران: پێویسته‌ عێراق به‌رپرسیارییه‌تى سوتاندنى كونسوڵخانه‌كه‌مان بگرێته‌ ئه‌ستۆ

هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018‌ :: 672‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
ئه‌مشه‌و هه‌ینى 7ى ئه‌یلول، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر سوتاندنى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له‌ به‌سره‌ ئاشكراكرد و رایگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌تى عێراق به‌رپرسیارییه‌تى سوتاندنى كونسوڵخانه‌كه‌مان بگرێته‌ سه‌تۆ.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر سوتاندنى كونسوڵخانه‌كه‌یان له‌ به‌سره‌ ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند :"ئێمه‌ ئیدانه‌ى سوتاندنى كونسوڵخانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌ به‌سره‌ و به‌ كارێك دور له‌ ره‌وشت ناوى ده‌به‌ین".

له‌ به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ :"پێویسته‌ عێراق به‌رپرسیارییه‌تى سوتانى كونسوڵخانه‌کەمان له‌ به‌سره‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ، پێویستیشه‌ هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ بكات كه‌ دیپلۆماتكارانى لێیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گیانیان بپارێزێت".

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو :"پێویسته‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ ده‌ستیان هه‌بوو له‌ سوتاندنى كونسوڵخانه‌كه‌ماندا".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure