ئێران دواى سوتاندنى كونسوڵخانه‌كه‌ى ده‌روازه‌ى شه‌له‌مچه‌-ى داخست

هەواڵ / ئابوری :: 07/09/2018‌ :: 17625‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
ئه‌مشه‌و هه‌ینى 7ى ئه‌یلول، حكومه‌تى ئێران ده‌روازى سنورى شه‌له‌مچه‌-ى له‌ به‌سره‌ داخست.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر و پاش سوتاندنى كونسوڵخانه‌كه‌ى له‌ به‌سره‌، حكومه‌تى ئێران به‌شێوه‌یه‌كى تاكلایه‌نانه‌ن ده‌روازه‌ى سنورى شه‌له‌مچه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگاى به‌سره‌-وە  به‌ ته‌واوه‌تى داخست.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م جموجوڵه‌كان له‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌ به‌ته‌واوه‌تى وه‌ستاون.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى ده‌روازه‌كه‌ له‌ دیوى عێراق به‌ میدیاكانى رایگه‌یاند :"ده‌روازه‌كه‌ له‌ سنورى عێراق-ه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كى نیه‌ و دانه‌خراوه‌".





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure