كونسوڵخانه‌ى ئێران له‌ به‌سره‌: ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌ سه‌رمان وه‌حشى گه‌رانه‌ بوو

هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018‌ :: 247‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
ئه‌مشه‌و هه‌ینى 7ى ئه‌یلول، وته‌بێژى كونسوڵخانه‌ى ئێران له‌ به‌سره‌ رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ى كه‌ كرایه‌ سه‌ر بیناى كونسوڵخانه‌كه‌مان كارێكى وه‌حشى گه‌رانه‌بوو، ده‌شڵێت "ئێمه‌ كه‌س تاوانبارناكه‌ین".

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژى فه‌رمى كونسوڵخانه‌ى ئێران له‌ به‌سرە له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاند :"به‌هۆى هێرشى خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ر بیناكه‌مان به‌ته‌واوه‌تى سوتاوه‌، ئه‌مه‌ش هێرشێكى وه‌حشى گه‌رانه‌ى دوره‌ له‌ ره‌وشته‌وه‌".

وتیشى :"كونسوڵخانه‌ى ئێران  هیچ به‌شدارییه‌كى نیه‌ له‌ روداوه‌ سیاسییه‌كانى عێراق-دا، ئیشى ئێمه‌ ته‌نیا دابینكردن فیزایه‌ بۆ هاوڵاتیان".

وته‌بێژى كونسوڵخانه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌ :"ئێمه‌ هیچ لایه‌نێكى دیاریكراو تاوانبار ناكه‌ین به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌مان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە