خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بیناى كونسوڵخانه‌ى ئێران و سوتاندیان

هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018‌ :: 1384‌ جار بینراوە
دیمه‌نێك له‌ سوتانى كنسوڵخانه‌كه‌

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئه‌یلول، خۆپیشانده‌رانى به‌سرە هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بیناى كونسوڵخانه‌ى ئێران له‌ به‌سره‌ و گه‌مارۆى بیناكه‌یاندا، پاشان سوتاندیان.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشانده‌رانى به‌سرە هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر بیناى كونسوڵخانه‌ى ئێران له‌و شاره‌ و به‌ته‌واوه‌تى گه‌مارۆى بیناكه‌یاندا، دواتر سوتاندیان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شایه‌نحاڵێك له‌ به‌سره‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بیناى كونسوڵخانه‌ى ئێران، پاش چه‌ند هه‌وڵێك چونه‌ ناو كونسوڵخانه‌كه‌ و سوتاندیان".

هاوكات جه‌بار ساعدى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند :"خۆپیشانده‌ران له‌ ده‌وروبه‌رى كونسوڵخانه‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌و زانیارییانه‌ لاى ئێمه‌ یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆیشتبنه‌ ناو بیناكه‌، هەرچەندە ژماره‌یه‌كى زۆرى خۆپیشانده‌ر له‌و ده‌ورووبه‌ر و نزیكانه‌ن".




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure