موقته‌دا سه‌در: واز له گه‌ورەترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى بهێنن به‌سره ده‌سوتێت
هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018 :: 981 جار بینراوە
دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئه‌یلول، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا رایگه‌یاندوه: پێویسته كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراق تایبه‌ت بكرێت به به‌سره.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاندووه :"به‌سرە ده‌سوتێت. بهسرهییهكان ده‌کوژرێن. دۆخه‌كه ده‌كوڵێت. توندوتیژى له‌زیادبووندایه. گه‌نده‌ڵى به‌ربڵاوده‌بێت".
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وەش هاتووه :"واز له ململانێى كوتله‌كان بهێنن. واز له پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى بهێنن. له‌پێناو گه‌له‌كه‌تان كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى په‌رله‌مان ته‌رخانبكه‌ن به به‌سره".