حه‌یده‌ر عه‌بادى: پاره‌ى تایبه‌تمان بۆ پرۆژه‌كانى به‌سره‌ ته‌رخانكردووه‌

هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018‌ :: 2183‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئه‌یلول، حه‌یده‌ر عه‌بادى رایگه‌یاند: پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاى به‌سره‌، به‌ رێنمایى و فه‌رمانى راسته‌وخۆى سه‌رۆك وه‌زیران دابینكراوه‌ و ده‌سه‌ڵاتى ته‌واویش دراوه‌ته‌ پارێزگارى به‌سره‌ بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ بۆ ئه‌و شاره‌.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوە ئاشراكراوه‌ :"پاره‌ى پارێزگاى به‌سره‌، به‌ رێنمایى و فه‌رمانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران ته‌رخانكراوه‌، به‌دوور له‌ رۆتینیات و بیرۆكراسییه‌ت خه‌رجده‌كرێت، له‌ پێناو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزراى بۆ خه‌ڵكى پارێزگاكه‌".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌، له‌ دانیشتنى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوودا، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى دارایى و كارگێڕى دراوه‌ته‌ ئه‌سعه‌د عیدانى، پارێزگارى به‌سره‌ بۆ خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌راسته‌وخۆیى چاودێرى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى تایبه‌ت به‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان ده‌كات".

له‌ كۆتاى به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ :"لیژنه‌یه‌كى باڵاى وه‌زارى ره‌وانه‌ى پارێزگاى به‌سره‌ كراوه‌ به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە