دواڕۆژ،
بڕیارە رۆژی یەكشەممە 9ی ئەیلولی 2018 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت و بەرپرسێكی گەنجینەکانی هەرێمیش دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەكانی دارایی، تەندروستی، خوێندنی باڵا و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت".
بەرپرسەكەی گەنجینەکانی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دواڕۆژی راگەیاند: دوو سبەی یەكشەممە (9ی ئەیلول) مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.
وتیشی: "دوای وەزارەتی پەروەردە مووچەی هەریەك لە وەزارەتی تەندروستی، دارایی و ئابووری، خوێندنی باڵا و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت".
سەبارەت بە مووچەی وەزارەت و فەرمانگاكانی تر، رونیكردەوە: كە هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان سی رۆژ جارێك مووچە وەردەگرن و لە مانگی داهاتووشدا وەك ئەم مانگە و پێنجی مانگی رابردوو هەر وەزارەت و فەرمانگەیەك لەو رۆژەی مووچەی وەرگرتوە، مووچە وەردەگرنەوە.