ئامانجی ئێران له‌هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان چییه‌؟

هەواڵ / جیهان :: 07/09/2018‌ :: 145‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا كۆمپانیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك، ئینستاگرام، تویته‌ر، یوتیوب و گوگڵ سه‌دان هه‌ژماریان به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ داخستوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ كارتێكردن له‌سه‌ر رای گشتی زانیاری ناڕاست و ته‌مومژاوی و وه‌همی و بێ بنه‌مایان بڵاوكردۆته‌وه‌.

به‌ وته‌ی بابك چلبیانی كه‌ پسپۆڕی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنییه‌: "ئامانجی ئێران له‌م هه‌ڵمه‌تی كارتێكردنه‌، وروژاندنی كه‌مایه‌تییه‌ شیعه‌ سه‌ركوتكراوه‌كه‌ی وڵاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ".

بابك چلبیانی ده‌ڵێت: "ئێران له‌ رێگه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ سایكۆلۆجیانه‌وه‌ دوو ئامانج ده‌پێكێت، یه‌كه‌میان فراوانكردنی قوڵاییه‌ ستراتیجیه‌كه‌یه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌دا و دوه‌میان كۆنترۆڵكردنی رای گشتی ناوخۆیه‌".

هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئێران جگه‌ له‌ كاریگه‌ری سایكۆلۆجی، هاك كردن و دزه‌كردن بۆ ناو سیستمی نه‌یاران و كۆمپانیا، ژێرخانی نه‌یارانی ئێرانیش له‌خۆده‌گرێت و چه‌ند هێزێكی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك (ئاشیانه‌، سوپای خورشید، مرصاد و ئای تی سك) له‌م كاره‌دا به‌شدارن. له‌ به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ئه‌مریكا كه‌ ئامانجێكی سه‌ره‌كی ئه‌م هێرشانه‌ بووه‌ سزای قورسی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure