ئاگرێک لەدەڤەری نهێل کەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/09/2018‌ :: 499‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی
ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2018 ئاگرێک لەنێوان دوو گوندی دەڤەری نهێل کەوتەوە کە ناویان (سەرگەلێ و سگێرێ)یە  ماوەی دوو کاتژمێرە ئاگرەکە بەردەوامە و دەیان دۆنم زەوی و پوش و پاوان گڕیان گرتوە.


پەیامنێری دواڕۆژ لە شوێنی ئاگرەکە وتی: "لەئێستادا خەڵکی دوو گوندەکە خۆیان هاتوون ئاگرەکە بکوژێننەوە، تەلەفونیان بۆ بەرگری شارستانی کردوە بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە".

وتیشی: "بەهۆی بوونی باوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوە و کۆنترۆڵکردنی ئەستەم بووە".

ئەوەشی وت: "تائێستا زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە و هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش نەزانراوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure