سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018‌ :: 481‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2018 لەڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانتارانی بۆ کۆبونەوە کرد.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: کە دانیشتنەکەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای 54 پەرلەمانتار ئەنجامدەدرێت.

باس لەوەشکراوە: دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە دۆخی بەسرە، دۆزینەوەی چارەسەر، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: لەدانیشتنەکەدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە دۆخی بەسرەوە بەشداری کۆبونەوەکە دەبن.

ئاماژە بەوەشدراوە: دانیشتنەکە سبەی 8ی ئەیلولی 2018 کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure