لە بەسرە ژنانیش خۆپیشاندانیان دەستپێکرد

هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018‌ :: 152‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2018 ژنانی بەسرە لە ناوەڕاستی شارەکە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

سایتی (بغداد الیوم) بڵاویکردەوە: کە دەیان ژن لە پارێزگای بەسرە بەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی تەموز بەرەو ناوچەی سەعدییە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە: ژنەکان لە خۆپیشاندانەکەیاندا داوای باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن لە شارەکەیان کە ئێستا لە خراپتریندایە.

هەروەها ئەمڕۆ چەند کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەتی جنابیین و لەسەرەوەی هەمووشینا عبد المنعم الرشید، سەرۆکی عەشیرەتەکە رایگەیاند: کە بێبەرین لە هەر خوێنڕشتنێک و داوای لەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکان کرد کە سەر بە عەشیرەتەکەی ئەون، خوێنی کەس نەڕێژن و تەنیا ماڵی گشتی و حکومەت بپارێزن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure