كەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/09/2018‌ :: 47986‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەكات لە دوای 23ی ئەیلول پلەكانی گەرما نزمببنەوە و زووتر لە ساڵی رابردوو باران ببارێت.


بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: لە هەفتەی داهاتوودا پلەكانی گەرما جێگیرە و لە خوار 38 پلەدەبێت.

وتیشی: "لە دوای 23ی ئەیلولەوە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و تاوەكو بارانبارین بەردەوام پلەی گەرما نزمدەبێتەوە".

بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم باسی لەوەشكرد: كە بەراورد بە ساڵی رابردوو بارانبارین زووتر دەبارێت و لە سەرەتای تشرینی یەكەم بارانباریان دەستپێدەكات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure