نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 07/09/2018‌ :: 476‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ هەینی 7ى ئەیلولی 2018، له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار  به‌جێگیرى مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیرى مایه‌وه‌ و 150 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازار بە هەمان نرخ بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 100 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 139 هه‌زار  دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 153 هه‌زار و 500  دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی  به‌ 9 هه‌زار و 500 دینار.
100 لیرە بە 19 هەزار 750 دینار.

دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 100 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار  دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 154 هه‌زار و 500  دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی  به‌ 9 هه‌زار و 250 دینار.
100 لیرە بە 19 هەزار 250 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure