نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی حاجییانی هەرێم

هەواڵ / کوردستان :: 07/09/2018‌ :: 995‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
تاوەكو ئێستا چوار هەزار حاجی گەڕاونەتەوە هەرێم  و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف  و كاروباری ئاینیش دەڵێت: "تاوەكو رۆژی 9ی ئەیلول  سەرجەم حاجییان دەگەڕێنەوە".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئەمڕۆ هەینی 7ی ئەیلول بە دواڕۆژی راگەیاند: تاوەكو ئێستا  429 حاجی هەرێمی كوردستان گەیشتونەتەوە هەرێم.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی وتیشی: "لە ئێستادا هەزار و 39 حاجی نەگەڕاونەتەوە و بڕیارە تاوەكو 9ی ئەیلول سەرجەم حاجییان بە سێ گەشت بگەڕێنەوە هەرێم".

سەبارەت بە كۆچی دوایی حاجییانی هەرێم، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رونیكردەوە: كە  ئەمساڵ 10 حاجی عیراق كۆچی دواییان كردوە كە یەك حاجییان خەڵکی هەرێمی كوردستان بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure