سێ مووشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا

هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018‌ :: 640‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2018 ناوەندی راگەیاندنی جەنگی عێراقی رایگەیاند: کە سێ مووشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراون.

ئاماژەی بەوەشدا: مووشەکەکان لە جۆری هاوەن بوون و ئاڕاستەی زەوییەکی چۆڵ کراون لە ناوچەی سەوز لە بەغدا.

باسی لەوەشکرد: مووشەکەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماڵییان لێنەکەوتوەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure