تەرمی د.جەمال لە مزگەوتەوە بەڕێکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 07/09/2018‌ :: 1589‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2018 تەرمی د.جەمال ئەحمەد رەشید، لە مزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی)یەوە بەڕێکرا و تەرمەکەی دەبرێتە ماڵەکەی خۆی، کلینیکەکەی و نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی.

کەمال ئەحمەد رەشید، برای د.جەمال بە دواڕۆژی راگەیاند: تەرمەکەی د.جەمال بۆیە دەبرێتە نەخۆشخانەی منداڵ، چونکە لەوێ رێوڕەسمێکی تایبەت رێکدەخرێت بۆ گۆڕینی ناوی نەخۆشخانەکە بۆ نەخۆشخانەی (د.جەمال ئەحمەد رەشید).

د، جەمال ئەحمەد رەشید، پزیشکی منداڵان و ناسراوی کوردستان، رۆژی 4ی ئەیلولی 2018 بە نەخۆشی شێرپەنجە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، شەوی رابردوش لەکاتژمێر (11)دا تەرمەکەی لەو وڵاتەوە گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure