ئیدارەیەكی هاوبەشی خۆجێیی لەسوریا دامەزرێنرا

هەواڵ / جیهان :: 07/09/2018‌ :: 532‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەنجومەنی سوریای دیموكرات باڵی سیاسی هەسەدە كە زۆرینەیان كوردن و ئەمریكا پشتگیرییاندەكات، ئیدارەیەكی هاوبەشی خۆجێییان لەباكور و باكوری خۆرهەڵاتی سوریا پێكهێناوە.


بڕیارەكە لەبارەگایەكی ئەنجومەنەكە لەگوندی عەین عیسا لە ریفی رەققەی باكور دراوە و ئیدارەیەكی هاوبەش بۆ بەڕێوەچوونی كارەكان لەو ناوچانەی سوریا دروستكراوە.

ئیدارەكە پێكهاتووە لەو ئیدارانەی پێشتر كوردەكانی خۆرئاوا پێكیانهێناوە لە حەسەكە و كۆبانێ و منبج سەرەڕای رەققە و ریفی دێرە زوری باكور.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات بەدواڕۆژی راگەیاند: دروستكردنی ئەو ئیدارەیە بۆ بەستنەوەی هەردوو بەشی باكور و باكوری خۆرهەڵاتی سوریایە بەیەكەوە.

 

وتیشی: "هەریەك لە سیهام قەریو و فەرید عەتی بەهاوسەرۆكی ئیدارەكە هەڵبژێردراون و پێنج ئەندامی دیكەش لەئەنجومەنەكە هەڵبژێردراون".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure