دواین نرخى ئه‌مڕۆى دۆلار و تمه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 06/09/2018‌ :: 10947‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 6 ی ئه‌یلولی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕى دراوی سلێمانى، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، له‌ داخستنى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121 هه‌زار و 150 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى " ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار ناسه‌قامگیریی بوو به‌ڵام پاشنیوه‌ڕۆ، كه‌مێك به‌رزبووه‌وه‌ و دۆلارێك به‌ 13290 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا دۆلارێك 13310 تمه‌ن بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121 هەزار و 150 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121 هەزار و 100 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.310.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.290.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.330.000 تمه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure