چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك به‌ به‌هاى 270 ملیار دینار بۆ به‌سره‌ جێبه‌جێده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 07/09/2018‌ :: 163‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
شانه‌ى راگه‌یاندنى حكومى، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 6ی ئەیلولی 2018 رایگه‌یاند: 10 وێستگه‌ى سازگاركردنى ئاوى خورادنه‌وه‌ بۆ پارێزگاى به‌سره‌ به‌ به‌هاى 270 ملیار دینار، جێبه‌جێده‌كرێت.


عه‌بدولزه‌هره‌ هه‌نداوى، وته‌بێژى راگه‌یاندنى حكومى، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له ‌چوارچێوه‌ى ئه‌و رێوشوێنانه‌ى حكومه‌ت له‌ سه‌روبه‌ندى خۆپیشاندانه‌كاندا گرتوویه‌تیه‌به‌ر له‌ پارێزگاى به‌سره‌، دامه‌زراندنى 10 وێستگه‌ى سازگاركردنى ئاوه‌ له‌ماوه‌یه‌كدا كه‌ سێ مانگ تێنه‌په‌ڕنه‌كات، به‌بڕى 170 ملیار دینار، وه‌زاره‌تى داراییش پاره‌كه‌ دابینده‌كات.

روونیشیكرده‌وه‌: رێوشوێنى دووه‌م راكێشانى هێڵێكى نوێیه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌، به‌ درێژایى 100 كم بۆ پارێزگاى به‌سره‌، به‌ تێچووى 100 ملیار دینار، له‌سه‌ر رێنمایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌كان ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جێبه‌جێده‌كات له‌ناوچه‌ى هارسه‌، له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوودا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئه‌زموونى ده‌خرێته‌گه‌ڕ، به‌ یه‌كجاریش له‌مانگى شوباتى ئاینده‌دا ده‌خرێته‌كار.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بڕى 40%ى پێداویستى ئاوى به‌سره‌ دابینده‌كات، تواناى رۆژانه‌ى به‌ 200 هه‌زار مه‌ترى چوارگۆشه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت له‌ رۆژێكدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە