مامۆستایەکی كورد لەبریتانیا خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەردەگرێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/09/2018‌ :: 1057‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
لە کۆنفرانسی (گەشەپێدانی سیستمی ئەلیکترۆنیی ئەندازیاریی) دکتۆر (ئارام محەمەد رەسوڵ)، کوردی دانیشتوی قەزای رانیە و مامۆستا لە زانکۆی راپەڕین پلەی سێیەمی کۆنفرانسەکە بەدەستدەهێنیت و بیرۆکەکەی دەبێتە جێگەی سەرنجی پرۆفیسۆرانی زانکۆی کامبریج.

لەوبارەیەوە، دکتۆر ئارام محەمەد، بە دواڕۆژی راگەیاند: لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا وەک مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری کۆنفراسێکی زانستی نێودەوڵەتیم کرد لە وڵاتی بریتانیا کە لە زانکۆی کامبریج رێکخرابوو.

وتیشی: "لەیازدەیەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کە لە ژێر ناونیشانی (گەشەپێدانی سیستمی ئەلیکترۆنیی ئەندازیاریی) کە ڕۆژانی 2 تا 6ی ئەیلول لە زانکۆی کامبریجی وڵاتی بریتانیا بەڕێوەچوو، توانیم پلەی سێیەمی کۆنفرانسەکە بەدەستبهێنم".

وتیشی: "پرۆژەکەی من بریتی بوو لە توێژینەوەیەکی زانستیی بە ناونیشانی (AN ENERGY EFFICIENT TOUR CONSTRUCTION USING RESTRICTED K-MEANS CLUSTERING ALGORITHM FOR MOBILE SINK IN WIRELESS SENSOR NETWORK )".

لەبارەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکەوە ئەوەی ئاشکراكرد و وتی: "توێژینەوەکەی من وەک پڕۆژەیەکە و کار لەسەر کەمکردنەوەی وزەی پێویست دەکات بۆ کارپێکردنی (NETWORK SENSOR)ەکان کە سەرنجی پرۆفیسۆر و ئەندامانی لیژنەکەی راکێشا و بوو بە جێگەی سەرنجی لێژنەی هەڵسەنگاندنم، بۆیە لەنێوان 100 توێژینەوەی زانستیی پرۆژەکەی من بە پلەی سێیەمی کۆنفراسەکە پەسەندکرا و مەدالیای زێڕینم وه‌رگرت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure