به‌هاى تمه‌ن به‌رزبوەوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 06/09/2018‌ :: 4167‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زێنێكى گه‌وره‌ى تۆماركرد، پێشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 6 ی ئەیلول، له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى تمه‌ن به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 13850 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا دوێنى چوارشه‌ممه‌ دۆلارێك بۆ 15000 تمه‌ن  به‌رزبوه‌وه‌.


ماڵپه‌ڕى "bonbast.com" كه‌ چاودێرى بازاڕه‌كانى به‌هاى دراوى ئێران ده‌كات،  پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ، پێنج شه‌ممه‌ 6 ى ئه‌یلول بڵاویكرده‌وه‌، به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى دۆلارێك به‌ 13850 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوەكرا، له‌كاتێكدا دوێنى بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزبوه‌وه‌ دۆلارێك به‌ 15000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

له‌بازاڕه‌كانى كوردستانیشدا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ یەک ملیۆن و 350 هه‌زار تمه‌ن فرۆشرا.

له‌دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێراندا، به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانییه‌كان ناسه‌قامگیره‌ و به‌رده‌وام روو له‌ دابه‌زینه‌ و  پێشبینیش ده‌كرێت به‌هاكه‌ى زیاتر دابه‌زێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure