بۆیه‌كه‌مجار پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌باره‌ی به‌خشراوه‌كان ئاماده‌ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 07/09/2018‌ :: 682‌ جار بینراوە

دوارۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆیه‌كه‌مجاره‌ پڕۆژه‌یاسایه‌كیان له‌ باره‌ی به‌خشراوه‌كان ئاماده‌كردووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌. 


ئاری عه‌بدولـله‌تیف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: پڕۆژه‌یاسایه‌كیان له‌باره‌ی به‌خشراوه‌كان (ئەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە) ئاماده‌كردووه‌ كه‌ تائێستا هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر پڕۆژه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان نه‌كردوه‌ و مافی به‌خشراوه‌كان به‌ یاسا رێكنه‌خراوه‌. 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ وتیشی: "پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بخریته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و په‌سه‌ند بكرێت، چونكه‌ (به‌خشراوه‌كان)، چینێكی زیندووی كۆمه‌ڵن و به‌ زگماك یان به‌ هۆیه‌ك عه‌قڵ له‌ده‌ستده‌ده‌ن و له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی دوورده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌دان (به‌خشراو) هه‌ن و زۆربه‌شیان له‌ بازاڕ و سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین و هیچ كه‌س سه‌رپه‌رشتییان ناكات".

ده‌قی پڕۆژه‌ یاساكه‌:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure