ئیسرائیل هه‌وڵى رێككه‌وتنێكى تازه‌ى ئه‌تۆم له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 06/09/2018‌ :: 239‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى هه‌ئارتس به‌شێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیلى ئاشكراكردووه‌ و تێدا هه‌وڵێكى ئه‌و وڵاته‌ ده‌رده‌خات بۆ رێككه‌وتنێكى تازه‌ى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێراندا كه‌ هه‌م جێگره‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ساڵى 2015 بێت و هه‌م مه‌رجه‌كانى ته‌لئه‌بیبى تێدابێت.


له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پلانى ئامانجه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل بۆ ساڵى داهاتوو، ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ پاشه‌كشه‌ى له‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ى چین و روسیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و فره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌ رێكه‌وتى 2ى نیسانى 2015 له‌ شارى لۆزان-ى فره‌نسا پێیگه‌یشتن، ده‌رفه‌تێكى له‌باره‌ بۆ ئیسرائیل تا میكانیزمێك بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ بدۆزێته‌وه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكى تر بۆ ئه‌وه‌ى درز و كه‌لێنه‌كانى رێككه‌وتنامه‌كه‌ى پێشووى تێدا پڕبكرێته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل بۆ ئه‌مساڵ، دانانى هێڵى سوور بوو، به‌جۆرێك كه‌ ئێران نه‌توانێت بیبه‌زێنێت و هه‌روه‌ها رێگرییش بكات له‌ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى توانا ئه‌تۆمیه‌كانى تاران.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure