كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى و پارتی دواخرا
هەواڵ / کوردستان :: 06/09/2018 :: 765 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆببنه‌وه، به‌ڵام وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه".
سه‌عدی پیره، وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2018 به دواڕۆژی راگه‌یاند: بڕیاروابوو ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و تاوتوێی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی به‌شداریكردن له حكومه‌تی عێراق و چه‌ند پرسێكی تر بكرێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی تر دواخرا.
سه‌باره‌ت به هۆكاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه پیره هیچ زانیارییه‌كی نه‌گوت.