کێ دەسەڵاتی دواخستنى هه‌ڵبژاردنی هەیە؟
هەواڵ / کوردستان :: 07/09/2018 :: 938 جار بینراوە
دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
پسپۆڕان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نن: دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له ده‌سه‌ڵاتى هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و حكومه‌ته.
گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەگەیشتووەتە رێککەووتنى كۆتایى و لایەنەکان له‌وباره‌یه‌وه بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه و پسپۆران و پەرلەمانتارانیش دواخستنى هه‌ڵبژاردن به ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئنجا په‌رله‌مان ده‌زانن، كۆمسیۆنیش ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ 6 رۆژ دواخست و پێشبینیده‌كرێت له چەند ڕۆژى داهاتوودا چارەنووسی ئەنجامدان یان دواخستنی هەڵبژاردنی یه‌كلابكرێته‌وه.
غه‌مگین عومه‌ر، پسپۆڕى بوارى یاسا و راوێژكارى یاسایى په‌رله‌مان له باره‌ى ده‌سه‌ڵاتى دواخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ دواڕۆژ، ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: ده‌سه‌ڵاتى دواخستنى هه‌ڵبژاردن تاوه‌كو 6ى تشرینى دووه‌م له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى حكومه‌ته و ده‌توانێت چه‌ند ڕۆژ و مانگێك دواى بخات، به‌ڵام له دواى ئه‌و به‌رواره كه ته‌مه‌نى یاسایى په‌رله‌مان كۆتایى دێت ده‌بێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و به پێى پڕۆژه یاسابێت، تاوه‌كو بۆشایى یاسایى دروست نه‌بێت.
روونیشیكرده‌وه: تائێستا پێشنیارێكی كردەیی نییە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، ئەگەر لە حاڵەتێكدا ھەموو لایەنەكان یەك بۆچوونیان هەبوو لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردن، ئه‌وكات ده‌توانرێ ده‌سه‌ڵاته‌كانى پەرلەمان به‌كاربهێنرێت و دووباره ته‌مه‌نى په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه.
ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان به دواڕۆژى راگه‌یاند: چه‌ند ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان و فراكسیۆنێك هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن، به‌ڵام ته‌مه‌نی په‌رله‌مان له مانگی یازده كۆتایی دێت، بۆیه ناكرێت جارێكی دیكه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ده‌بێ به پڕۆژه یاسا بێت و له‌سه‌ر داواى زیاتر له 10 ئه‌ندامى په‌رله‌مان بخرێته به‌رنامه‌ى كار و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆبكرێت و پاشان ڕاپۆرتى لهسهرئامادهبكرێت و په‌سه‌ندبكرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌مه كات نییه.
وتیشى: "وه‌كو فراكسیۆنى پارتى له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردن نین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه".