نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 06/09/2018‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ى ئەیلولی 2018، له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار تا راده‌یه‌ك به‌جێگیرى مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار تا راده‌یه‌ك به‌جێگیرى مایه‌وه‌ و 150 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازار بە 121 هەزار و 150 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 100 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار  دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 154 هه‌زار و 500  دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی  به‌ 9 هه‌زار و 250 دینار.
100 لیرە بە 19 هەزار 250 دینار.

دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 150 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 154 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی  به‌ 9 هه‌زار دینار.
100 لیرە بە 19 هەزار 250 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure