تره‌مپ: ئه‌گه‌ری دیدار له‌گه‌ڵ رۆحانی به‌دوور نازانم

هەواڵ / جیهان :: 06/09/2018‌ :: 143‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ری دیدار له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی به‌دوور نازانێت.


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر، ئه‌میری كوه‌یت رایگه‌یاند: ئێران له‌ئێستادا له‌ ته‌نگژه‌دایه‌ و ئه‌و وڵاته‌ ته‌نیا بیر له‌ رزگاركردنی خۆی ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ نیویۆرك بیه‌وێت چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكات، قبوڵی ده‌كات.

ئه‌و وتانه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ باڵی پارێزگاران له‌ ئێران له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری دیدار له‌گه‌ڵ تره‌مپ هۆشدارییان داوه‌ته‌ حه‌سه‌ن رۆحانی.

سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ به‌شدارده‌بێت كه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure