رۆژە رەشەكەی سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 06/09/2018‌ :: 712‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 88 ەمین ساڵیادی كارەساتی (6ی ئەیلولی 1930)ە، ئەو رۆژەی بە قارەمانێتی سلێمانییەكان ناسراوە، هاوكات بە (رۆژی رەش)یش ناوی دەبەن لەبەرئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی لە راپەڕینەكەی ئەو رۆژەدا شەهید بوون.


رۆژی 6ی ئەیلولی 1930، دانیشتوانی شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێكیان رێكخست لە دژی ئەوەی عێراق و بریتانیا لە رێككەوتنامەی ئەو ساڵەی نێوانیاندا كوردیان پشتگوێخستبوو، لەبەرئەوە خەڵكی شار لە بەردەركی سەرای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دواتر ئینگلیزەكان، بە گولـلە وەڵامیان دانەوە، بەمەیش خۆپیشاندانەكەی 6ی ئەیلولی ساڵی 1930 گۆڕا بۆ راپەڕینی جەماوەری.


لەو رۆژەدا ژمارەیەك لە هاووڵاتیان شەهیدبوون كە یەكێكیان (عەولە سیس)ی قارەمانی شار و یەكێك لە رێبەرەكانی خۆپیشاندن و راپەڕینەكە بوو. وەك رێزێكیش بۆ شەهیدانی ئەو رۆژە و قارەمانێتیی عەولە سیس، ساڵی 2017 پەیكەرێكی لەبەردەركی سەرای سلێمانی بۆ دانرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure