دادگای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 06/09/2018‌ :: 842‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 6ی ئەیلولی 2018 دادگای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی کردەوە کە لە ئەمڕۆوە و دوای سێ ساڵ رۆژانی پێنجشەممە دەوام لەدادگاکەدا دەستپێدەکاتەوە.


لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "دوای ئەوەی نزیکەی سێ ساڵە لە دادگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژانی پێنجشەممە دەوام نەدەکرا، لە ئەمڕۆوە لە سەرجەم دادگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامی فەرمی دەستیپێکردەوە".

باس لەوەشکراوە: "هاووڵاتیان دەتوانن بۆ راییکردنی کار و مامەڵەکانیان سەردانی دادگاکان بکەن".

ئاماژە بەوەشدراوە: "ئەم بڕیارە دوای دەستبەکاربوونی دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی نوێی دادگا، دراوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure