روسیا گروپی گەشتیاری بۆ سەر وێستگەی ئاسمانی رێکدەخات

هەواڵ / جیهان :: 07/09/2018‌ :: 542‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
کۆمپانیای (ستراتۆنافتیکا)ی روسی سەرکەوتوو بوو لە ئەنجامدانی یەکەم گەشتی ئەزموونی بۆ وێستگەی ئاسمانی (ستراتۆسفێر)، ئەمەش وادەکات رێکخستنی گروپی گەشتیاری بۆ 25 کیلۆمەتر بەرزایی لەسەر رووی زەوییەوە ببێتە راستی و بێتەدی.

لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەدراوە کە یەکەم تاقیکردنەوەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو گەشتە سەرکەوتوو بووە و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ زەوی و جلوبەرگی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان بە سەرکەوتوویی بەکارهاتوون.

ئەوەشی ئاشکراکردوە کە سەرکەوتن بۆ دووری 25.7 کیلۆمەتر لە زەوییەوە، لەڕێگەی موشەکێکەوە بووە کە 6 تۆپی پڕ لە هیلیۆم سوتەمەنییەکەی بووە و لەکاتی نیشتنەوەکەشیدا سەرکەوتوو بووە.

کۆمپانیای (ستراتۆنافتیکا)ی روسی لە ساڵی 2010 دامەزراوە و تائێستا 100 گەشتی بۆ وێستگەی ئاسمانی ستراتۆسفێر ئەنجامداوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure