بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ژاپۆنى هه‌ژاند

هەواڵ / جیهان :: 06/09/2018‌ :: 760‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 6.7 پله‌ى رێخته‌ر باكورى ژاپۆنى هه‌ژاند و به‌رپرس و میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆیه‌وه‌ 32 كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و زیاتر له‌ 100 كه‌سى تریش برینداربوون.


بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌یانى زووى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ى ئه‌یلول روویدا و بووه‌ هۆى رووخانى ژماره‌یه‌ك خانوو و تێكچونى رێگاوبانه‌كان.

یوشیهیدى سۆجا، وته‌بێژ به‌ناوى حكومه‌تى تۆكیۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: بومه‌له‌رزه‌كه‌ بووه‌ته‌هۆى رووخانى شه‌ش خانوو و داڕمانى زه‌وى له‌ دورگه‌ى هوكایدۆ-ى باكورى وڵات.

هاوكات شینزۆ ئابى، سه‌رۆك وه‌زیران له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌یانى ئه‌مڕۆى حكومه‌ت رایگه‌یاند: نزیكه‌ى چوار هه‌زار سه‌رباز له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌ى گه‌ڕان و رزگاركردن له‌ ناوچه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌كان بڵاوه‌پێكراون، له‌كاتێكدا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ژماره‌یان بۆ 25 هه‌زار به‌رزبكاته‌وه‌.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ هۆى پچڕانى كاره‌با له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵایسانى ئاگر.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure