بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ توركیا هه‌راده‌نێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 05/09/2018‌ :: 299‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین
له‌ وڵاتی توركیا نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بڵاوده‌بێته‌وه‌، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دێنێتە دەنگ و رەخنە لە رێوشوێنە تەندروستییەکانی تایبەت بە ھاوردەکردنی ئاژەڵ دەگرێت و، ھۆشداریی دەدات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی زیاتر. 

به‌پێی میدیا توركییه‌كان، عەلی شەکەر، پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری رایگەیاندووە، چەندین حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی " تاڵە ماسە anthrax" لە نێو ھاوڵاتیانی تورکیا تۆمار کراوە و ھۆکارەکەی بۆ سیاسەتی نێوخۆیی ھاوردەکردنی ئاژەڵ دەگەڕێتەوە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هۆشداریشیدا، ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتە بەر ئەوا نەخۆشی تر بڵاودەبێتەوە.

ناوبراو داواشی له‌ حكومه‌ت كردووه‌ كه‌ سەرجەم ئەو ئاژەڵانەی ھۆکار بوون بۆ نەخۆشییەکە، بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتوون كاربكرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ته‌ندروستی توند بۆ رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ندڕۆژی رابردووه‌وه‌، چەند حاڵەتێکی توشبوون بەو نەخۆشییە لە شاره‌كانی وه‌ك ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە و سیفاس تۆماركراون. 

هاوكات ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ جه‌ژنی قوربانیشدا به‌هۆی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌وه‌ 48 حاڵه‌تی توشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ تۆماركراوه‌. 

به‌پێی وته‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی توركیا، ٤ ھەزار ئاژەڵ کە لە بەرازیله‌وه‌ بۆ توركیا ھاوردە کراون  نەخۆشی "ئەنسراکسیان" هه‌بووه‌.

ئەنسراکس نەخۆشییەکی بەکترییاییە لەگیاندارەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە بەهۆی بەکتریای Bacillus anthracis یەوە توشی مرۆڤ ئەبێت و ئەبێتە هۆی هەوکردنی پێست یان سییەکان بۆیەکەم جار ڕۆبەرت کوخ ئەم نەخۆشییەی دۆزییەوە،

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure