پسپۆڕێكى ئێسك و شكاوى ئێستا له‌ سلێمانى-یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 05/09/2018‌ :: 987‌ جار بینراوە

ریكلام
پرۆفیسۆر د. دیاری قادر، پسپۆڕ لە نەشتەرگەریی ئەژنۆ و راوێژكار لە نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی لە لەندەن و پسپۆڕی پێشەنگ لە شكاوی و پزیشكیی وەرزشی لە به‌ریتانیا،  گەیشتە سلێمانی و لەمڕۆوه‌ 5ى ئه‌یلولى 2018 لە شاری پزیشكیی فاروق لە كاتژمێر 4 بۆ 7 ی ئێوارە داده‌نیشێت و رۆژانی دواتریش هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بكەن.


د. دیاری قادر، هاوڕێی کۆلیژی شاهانەی به‌ریتانیە بۆ نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و ئەندامی کۆلیژی دامەزراویی پزیشکیی وەرزشی لە به‌ریتانیا و هاوەڕێی كۆلێژى شاهانەى نەشتەرگەرییە لە لەندەن، پسپۆڕە لە نەشتەرگەری ئەژنۆ بە نازووڕ و چارەسەرکردنی کڕکڕاگەی ئەژنۆ، گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ، نەشتەرگەری چاکردنەوەی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بە نازووڕ، جارەسەرکردنی پێکدادانی وەرزشیی و جێگرکردنەوەی دەرچوونی کڵاوەی ئەژنۆ، ناوبراو پسپۆڕیى تەواو كردووە لە بەریتانیا و ئوسترالیا و زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر و ناونوسینی پێشوەخت، تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە 07709000000 یاخود سەردانی شاری پزیشکیی فاروق بکەن لە شاری سلێمانی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure