نەخۆشخانەیەك كرا بەناوی د. جەمال-ەوە

هەواڵ / کوردستان :: 05/09/2018‌ :: 1259‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلولی 2018، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا ناوی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری منداڵانی سلێمانی بگۆڕدرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید. 


رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: لەپای ئەو هەموو خزمەت و ماندووێتی و دڵسۆزییە بۆ مناڵانی شاری سلێمانی و کوردستان كردویه‌تی، دوای ڕاوێژ لەگەڵ فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی بڕیارماندا کەناوی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی سلێمانی بگۆڕین بۆ نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلولی 2018، دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure