كورد سه‌نگه‌كه‌ له‌ به‌غدا یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 05/09/2018‌ :: 175‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان بۆ 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ى ئه‌یلولى 2018. 
خه‌بات:

- بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ 11ى مانگ دواخرا
- سلێمانى .. پارتى و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌
- نوسراوى به‌غدا بۆ كردنه‌وه‌ى حه‌وت فه‌رمانگه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێم
- كۆمیسیۆن: داوا له‌ حزب و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین پاڵپشتمان بن بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن
- ره‌وتى حیكمه‌: كورد سه‌نگه‌كه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌
- خاوه‌ن فرۆشگایه‌ك له‌ تارانى پایته‌ختى ئێران، ئاگرى له‌ جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا
- سووریا .. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى رووسیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئیدلب
- ئاژانسى USAIDى ئه‌مریكى رۆڵى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان له‌ گه‌شه‌پێدانى ره‌وشى ئافره‌تان به‌رز ده‌نرخێنێت
- وێبسایتى زانكۆلاین بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ فۆرمى خوێندن له‌ زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت
- خانه‌قین .. له‌ نزیك یاریگا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
- پردى ده‌ ده‌رى له‌ ئامه‌د یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌ ناوداره‌كانى باكوورى كوردستان
- دانیمارك .. كۆمه‌ڵێك له‌ ئافره‌تانى كورد خه‌ڵات كران

ئاژانس:
- پاككردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم پێویستى به‌ 6 مانگ بۆ ساڵێكه‌
- هه‌ڵبژاردن دوا نه‌خرێت گۆڕان بایكۆتى ده‌كات
- عه‌بادى و سه‌در مه‌رجه‌كانى هه‌رێمیان ره‌ت كرده‌وه‌
- ژماره‌یه‌ك خوێندكار له‌سه‌ر فرۆشتنى پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون
- كورد له‌ رێگه‌ى هێزى هاوبه‌شه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خورماتوو .. 25%ى كوردى دانیشتووى قه‌زاكه‌ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌
- حكومه‌ت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌زگایه‌كى نیشتمانى نادات بۆ هێنانى ده‌رمان
- سوپاى عێراق رێگه‌ به‌ پارتى نادات بگه‌ڕێته‌وه‌ شنگال
- هه‌ده‌په‌ و جه‌هه‌په‌ رێگرن .. سزاى له‌سێداره‌دان، مه‌ترسییه‌كى ترى سه‌ر كورد له‌ توركیا
- 40%ى ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ى ده‌كوژرێن له‌ سنوورى چالاكیى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتدان
- ئایا "ڤیتۆى ئێرانى" عه‌بادى له‌ به‌رده‌وامبوون له‌ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بێبه‌ش ده‌كات؟

هاوڵاتى:
- به‌ره‌ى مالیكى: چاومان له‌سه‌ر یه‌كێتى و پارتییه‌
- هه‌ڵبژاردن خه‌ریكه‌ ده‌كرێته‌ قوربانى به‌رژه‌وه‌ندى حزبى
- سه‌رحه‌ت ڤارتۆ، وته‌بێژى كه‌جه‌كه‌ بۆ هاوڵاتى: پێمان ئاساییه‌ كوردانى رۆژئاوا دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكه‌ن بۆ هه‌رێمێكى فیدراڵى
- عه‌ره‌بى كه‌ركوك ترسى له‌ كورد هه‌یه‌ و توركمانیش له‌ هه‌ردوكیان .. جارێكى تر هه‌وڵى بێبه‌شكردنى كه‌ركوك ده‌درێت له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان به‌هۆى مه‌ترسى له‌ "به‌هێزبوون"ى پێگه‌ى كورد له‌ پارێزگاكه‌
- دانیشتوانى وه‌رتێ سێ سه‌ده‌یه‌ وه‌سیه‌تێك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن 
- هۆشدارى ده‌درێت له‌ "شاڵاوێكى گه‌وره‌"ى ته‌عریبكردن له‌ كه‌ركوك
- له‌ وه‌رزى هاویندا، هه‌ولێر سه‌وز ده‌بێت و سلێمانیش زه‌رد

هه‌ولێر:
- شاندى باڵاى پارتى له‌ گردى زه‌رگه‌ته‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبۆوه‌
- خولى دووه‌مى ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كانى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان كۆتاییهات
- چوار هه‌زار خێزانى گوندى كۆرى له‌ چاوه‌ڕوانیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیاندان
- مۆزه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رازیل كه‌ ته‌مه‌نى 200 ساڵه‌ ئاگرى گرت
- كوردستان میواندارى فێستیڤاڵى فیلمى منداڵان ده‌كات

وشه‌:
- هاوشێوه‌ى ئاسایش، گه‌رمیان دوو به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیشى هه‌یه‌
- تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ كچانى دهۆك
- مانه‌وه‌ى گرووپه‌ چه‌كداره‌كان عێراق له‌ جه‌نگى ناوخۆیى نزیك ده‌كه‌نه‌وه‌
- كارتى له‌كاركه‌وتووى فاستلینك له‌ بازاڕ بڵاو بووه‌ته‌وه‌
- له‌ ساڵى رابردودا 10 هه‌زار خوێندكار له‌ سلێمانى وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌
- ژیانى 17 هه‌زار "كه‌مئه‌ندام" خراوه‌ته‌ ژێر واژووى چه‌ند كه‌سێك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure