ڤیدیۆ.. ساتی دەستگیركردنی گومانلێكراوی تەقینەوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە قاهیرە

هەواڵ / جیهان :: 05/09/2018‌ :: 566‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ
هێزە ئەمنییەكانی میسڕ دەستگیر كردنی ئەو گومانلێكراوەیان راگەیاند كە دەستی هەبوو لە تەقینەوەكەی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە قاهیرە، كە هیچ قوربانییەكی لێنەكەوتەوە.

گومانلێكراوەكە تەمەنی 24 ساڵە و ناوی ئەیمەن عەبدولسەمیع-ە، لەبەردەم هۆتێلی سەمیرامیس لەقاهیرەی پایتەختی میسڕ جانتایەكی بۆمبڕێژكراوی داناوە و تەقیوەتەوە.

دوێنێ هێزە ئەمنییەكانی میسڕ كەسێكیان دەستگیر كرد دوای ئەوەی بۆمبێكی فڕێداوەتە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەقاهیرە و تەقیوەتەوە، بەپێی سەرچاوەكانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش، رووداوەكە قوربانی لێنەکەوتوەتەوە.

 باڵیۆزخانەكە دەكەوێتە گاردن سیتی لەقاهیرەی پایتەخت كە ژمارەیەكی زۆر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی وڵاتانی دیكەی لێیە، پاسەوانییەكی توند لە ناوچەكە هەیە.

 بەوتەی سەرچاوەیەكی وەزارەتی ناوخۆی میسر كەسێك جانتایەكی بۆمبڕیژكراوی پێبووە و لەدەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا تەقاندویەتییەوە.

 باڵیۆزخانەكەش لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتویتەر نووسیبووی "لەڕووداوەكە ئاگادارین و داوامانكردووە، هاووڵاتیان نزیك ناوچەكە نەكەون".

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەقامی سیمۆن بۆلیڤار هاتوچۆ تێیدا وەستاوە و هۆشداریی داوە لە خراپبوونی دۆخەكە و داوایکرد ئەمریکییەکان نزیک نەبنەوە لەو شوێنە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure