ئه‌ردۆغان: لە ئیدلب پرۆسەیەکی دڵڕەقانە بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / جیهان :: 05/09/2018‌ :: 184‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: لە ئیدلب پرۆسەیەکی "دڵڕەقانە" بەڕێوەدەچێت كه‌ تێیدا سێ ملیۆن و 500 هەزار مرۆڤ دەژین، ده‌ڵێت: "ئەگەر بێت و کارەساتێک رووبدات، یەکەم شوێن کە ئەو مرۆڤانە رووی تێدەکەن، دیسان هەر تورکیایە".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلول، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا کە لە میانی وته‌یه‌كیدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان له‌ دوای گەڕانەوەی لە قرغیزستان لە فڕۆکەکەدا سەبارەت بە هێرشی سووریا بۆ سەر ئیدلب وتی: "لە ئیدلب پرۆسەیەکی دڵڕەقانە بەڕێوەدەچێت، لەوێ سێ ملیۆن و نیو مرۆڤ دەژین. 

وتیشی: "ئەگەر بێت و کارەساتێک رووبدات، یەکەم شوێن کە ئەو مرۆڤانە رووی تێدەکەن، دیسان هەر تورکیایە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەشکرد: هیچ داواکارییەکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەدەست نەگەیشتووە و ئەویش لای خۆیەوە هیچ داواکارییەکی تایبەت بەو مەبەستە پێشکەش ناکات.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: رۆژی حەوتی ئەیلوول لوتکەی تاران هەیە، لەو لوتکەیەدا ئەو بابەتە دەبەنە خاڵێکی زۆر ئەرێنیتر. 

وتی: "ئینشائەڵڵا لە رێگەی بەئەنجام گەیاندنی لووتکەی تاران بە شێوەیەکی ئەرێنیی، سەرکەوتوو دەبین لە رێگرییکردن توندڕەوییەکانی رژێم لەوێ. گرنگیی زۆر بە لووتکەکە دەدەین". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure