ئیبراهیم پاشاى بابان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سلێمانى

هەواڵ / که‌لتور :: 05/09/2018‌ :: 1037‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
په‌یكه‌رێك بۆ (ئیبراهیم پاشاى بابان) له‌ باخچه‌ى سه‌راى سلێمانى داده‌نرێت و بڕیاره‌ سبه‌ینێ مه‌راسیمێك به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سازبكرێت.


بڕیاره‌ كاتژمێر 5:30ى ئێواره‌ى سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 6ى ئه‌یلولى 2018 له‌ باخچه‌ى سه‌راى سلێمانى مه‌راسیمى لادانى په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رى (ئیبراهیم پاشا) به‌ڕێوه‌بچێت.

په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى په‌یكه‌رساز (كامه‌ران عومه‌ر سه‌عید) و له‌سه‌ر ئه‌ركى (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) جێبه‌جێكراوه‌.

ئیبراهیم پاشاى كوڕى ئه‌حمه‌د پاشاى كوڕى سلێمان پاشاى بابان، یەکێک بووه‌ لە میرە بەناوبانگەکانی میرنشینی بابان و گەورەترین بەرھەمیشی دروستکردنی شاری سلێمانی بووه‌. 

سەرچاوە مێژووییەکان دەڵێن، پاش ئەوەی لە نیوەی دووەمی سەدەی ھەژدەدا مەحموود پاشای بابان وڵاتی بەجێھێشت، والی بەغدا کە ناوی سڵێمان پاشا بوو، ئیبراھیم پاشای برازای مەحمود پاشای کرد بە فەرمانڕەوای بابان. یەکەمین ئیشی ئیبراھیم پاشا دوای دەستبەکاربوونی ئەوەبوو لە نزیک گوندی مەڵکەندی و لە نزیک ئەو سەرایەی کە ساڵی ١٧٧٥ مەحموود پاشا دروستیکردبوو، بناغەی شارێکی ھاوچەرخی دامەزراند و ساڵی ١٧٨٤ ئەو شارەی کە ناوی نرا سلێمانی بوو بە پایتەختی میرنشینی بابان.

ساڵی ١٧٩٦ کاتێک کە ئیبراھیم پاشا بە خۆی و لەشکرەکەیەوە بۆ یارمەتیدانی والی عوسمانی چووبوونە ناوچەی شنگال، ئیبراهیم پاشا لە نزیک شاری موسڵ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و لە نزیک مەرقەدی حەزرەتی یونس بەخاکسپێردرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure