بانكى ناوه‌ندى عێراق یه‌ده‌گى زێر بۆ 96 ته‌ن زیاد ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/09/2018‌ :: 142‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكرایكرد، 6.5 ته‌ن زێرى كڕیوه‌ و به‌وه‌ش كۆى گشتى یه‌ده‌گى زێره‌كه‌ى گه‌یشتوه‌ته‌ 96 ته‌ن.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ى ئه‌یلول بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌كڕینى 6.5 ته‌ن زێر، بڕى یه‌ده‌گى زێرى به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 96 ته‌ن.

رونیكردوه‌ته‌وه‌، كڕینى ئه‌و زێره‌ له‌ چوارچێوه‌ى سیاسه‌ته‌كه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌ده‌گى نه‌ختیه‌نه‌، كه‌ په‌یڕه‌وى ده‌كات، ده‌یه‌وێت یه‌ده‌گه‌كانى جۆراوجۆر بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ "به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى زێر له‌ بازاڕ‌كان بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌هاوكارى بانكى ناوه‌ندى فڕه‌نسا ئه‌و بڕه‌ زێره‌ نوێیه‌ كڕیوه‌.

به‌پێى ئاماره‌كانى ئه‌نجومه‌نى زێرى جیهانى له‌ مانگى ئابى رابدروودا رایگه‌یاند عێراق له‌رێزبه‌ندى وڵاتانى عه‌ره‌بى پێنجه‌مین و له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش 37 وڵاته‌ كه‌ خاوه‌نى زۆرترین یه‌ده‌گى زێره‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure