هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران چووه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/09/2018‌ :: 351‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى كۆمپانیاى نه‌وتى باكورى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئاڵۆگۆڕكردنى نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێراندا، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران چووه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و رۆژانه‌ 60 هه‌زار به‌رمیل به‌تانكه‌ر ره‌وانه‌ ده‌كرێت.


سایتى سومەرنیوز، له‌ زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وە كه‌ نه‌یویستووه‌ ئاماژه‌ به‌ ناوه‌كه‌ى بكرێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5 ى ئه‌یلول بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى رێگاكانى گواستنه‌وه‌، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاوى كه‌ركوك به‌ تانكه‌ر بۆ ئێران ده‌ستیپێكردەوە. 

راشیگه‌یاندوه‌، به‌رهه‌مى كێڵگه‌ى نه‌وتى كه‌ركوك به‌گشتى 480 به‌رمیله‌ له‌ رۆژێكدا و بڕێكى كه‌مى لێهه‌نارده‌ ده‌كرێت.

به‌پێى رێككه‌وتنێك كه‌ له‌ نێوان به‌غدا و تاراندا واژۆكراوه‌، عێراق رۆژانه‌ 30 - 60 هەزار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركوك هه‌نارده‌ی پاڵاوگه‌كانى ئێران ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران هه‌مان بڕه‌ نه‌وت بۆ عێراق له‌ به‌نده‌ره‌كانى باشور هه‌نارده‌ ده‌كات. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure