به‌هاى دراوه‌كان به‌كردنه‌وه‌ى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 05/09/2018‌ :: 2032‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 5 ی ئەیلولی 2018، له‌كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەیه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌هاى تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر هاته‌خواره‌وه‌ .


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 150 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازار بە 121 هەزار و 150 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 150 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار  دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 154 هه‌زار  دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی  به‌ 9 هه‌زار  دینار.
100 لیرە بە 19 هەزار 250 دینار.

دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 100 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار  دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 155 هه‌زار و  500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی  به‌ 10 هه‌زار دینار.
100 لیرە بە 19 هەزار و 250 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure