ترمپ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌رباره‌ى ئێران سازده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 05/09/2018‌ :: 173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى ده‌كات، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌نیازه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى ئێران سازبكات.

نیكى هایلى، باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ى ئه‌یلول رایگه‌یاندوه‌، له‌ مانگى ئه‌یلولدا ده‌رباره‌ى ئێران، دۆناڵد تره‌مپ داواى كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكى وڵاتان ده‌كات كه‌ له‌ ئێستادا ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى سه‌رۆكى خولى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌و 15 وڵات له‌خۆده‌گرێت.

له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكیش ده‌رباره‌ى به‌شداریكردنى حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆكى  ئێران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، هایلى وتى "مافى خۆیه‌تى" به‌شدارى بكات.

هه‌ر وه‌ك بریاریشه‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ 26ى ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت، روسیاش تێبینى له‌سه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure