داواكارى گشتى سعودیە داواى له‌سێداره‌دانى بانگخواز سه‌لمان عۆده‌ دەکات

هەواڵ / جیهان :: 05/09/2018‌ :: 755‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
چالاکوانان و خانه‌واده‌ى سه‌لمان عۆده‌ بانگخوازى ناسراوى سعودیه‌، ئاشكرایان كرد داواكارى گشتى سعودیه‌ داواى كردوه‌ سزاى له‌سێداره‌دان بۆ عۆده‌ ده‌ربچێت كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ تیرۆر.

عه‌بدوڵا بن سه‌لمان عۆده‌، كوڕى ئه‌و بانگخوازە رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دراونه‌ته‌ پاڵ عۆده‌ به‌هۆى ئه‌و تۆیتانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ تیایدا ره‌خنه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵات گرتووه‌، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى رێكخراوێك له‌ كوه‌یت بۆ پارێزگاریكردن له‌ پێغه‌مبه‌ر.

هاوكات دانا ئه‌حمه‌د، چالاكه‌وانی بوارى مافەکانى مرۆڤى لە سعودیە له‌ رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌و ئاماژانه‌ى كه‌ له‌ سعودیه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون نامه‌ى زۆر ترساكن، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ راده‌ربڕین و ئۆپۆزسیۆنى ئاشتیانه‌، ره‌نگه‌ سزاكانى له‌سێداره‌دان بێت". 

داواكارى گشتی سعودیه‌ش هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure