پارێزگای سلێمانی ئاماده‌كارى بۆ مه‌راسیمی ماته‌مینى دكتۆر جه‌مال ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 04/09/2018‌ :: 3167‌ جار بینراوە
كۆچكردوو (دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید)

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، به كه‌ژاوه‌ی ‌شكۆوه‌ خۆمان بۆ مه‌راسیمی هاتنه‌وه‌ و به‌خاكسپاردنی دكتۆری هه‌مووان ئاماده‌ده‌كه‌ین.


هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ى ئه‌یلولى 2018 له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى (دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید) پسپۆڕى منداڵان رایگه‌یاند، "خه‌می خه‌ڵك و خواستی پزیشكانه‌ی خزمه‌تگوزارییانه‌ی دڵسۆزانه‌ت دنیای ئه‌مڕۆی نیشتمان و ویژدانی زیندووی مرۆڤایه‌تیی بۆ كردیته‌ گوڵزار و گوڵستانی كۆچی مه‌ردانه‌ت، هه‌موومان له‌م زۆنگاوی ئاڵۆزیی و یه‌كترقبوڵنه‌كردن و ساخته‌كاریی و بگره‌و به‌رده‌یه‌دا، بۆ تۆ كۆبوینه‌ته‌وه‌، چونكه‌ تۆ هی هه‌موومان بووی، بۆ هه‌موومان بووی، له‌ هه‌موومان بووی".

وتیشى، "ده‌خوازم كۆچی خێرت، مایه‌ی خێری نیشتمان بێت، پرسه‌ی كۆچت، شایی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موومان و تێپه‌ڕاندنی نه‌هامه‌تیی و دووبه‌ره‌كیی و ناكۆكییه‌كانی وڵات بێت".

بەیانی ئەمڕۆ (دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید) بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، وه‌ك پارێزگای سلێمانی به كه‌ژاوه‌ی ‌شكۆوه‌ خۆمان بۆ مه‌راسیمی هاتنه‌وه‌ و به‌خاكسپاردنی دكتۆری هه‌مووان ئاماده‌ده‌كه‌ین، داوا له‌ هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان و پارێزگای سلێمانیش ده‌كه‌ین، وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ڕێزو وه‌فادارییه‌وه‌ پێشوازیی له‌ ته‌رم و مه‌راسیم و پرسه‌ی پزیشكی نیشتمان كاكه‌ دكتۆر جه‌مالی ئازیز بكه‌ن.

پێشتر دکتۆر ئیبراهیم خەسرەو، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ دکتۆر جەمال لە یەكێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کردووە".
 
وتیشی "لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییەکانین بۆ گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەمەش چەند رۆژێکی دەوێت، دواتر بنەماڵەکەی بڕیاردەدەن مەراسیمی پرسەکەی لە کوێ و چۆن بێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure