له‌كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئافره‌تان هه‌ولێرییه‌كان یه‌كه‌م بوون

هەواڵ / کوردستان :: 04/09/2018‌ :: 1455‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
دوای دوو رۆژ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كێتی ئافره‌تان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌ هه‌ندێ گۆڕانكارییه‌وه‌ كۆنگره‌كه‌ كۆتایی هاتوو و دوو ئافره‌تی هه‌ولێریش به‌ په‌له‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت هه‌ڵبژێردران. 


له‌ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌، هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌به‌شداری 166 ئه‌ندام به‌ ناونیشانی (نیشتمان) و به‌دروشمی (تواناسازی ئافره‌ت جڤاتی پێشكه‌وتوو) به‌ڕێوه‌چوو. 

نارین ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌ كۆنگره‌دا هه‌ندێ گۆڕانكاری له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی ئافره‌تان ئه‌نجامدراوه‌ و هه‌ندێ خاڵ و مادده‌ی تر زیادكراون كه‌ له‌گه‌ڵ كاری رێكخراوه‌یی ئێستا ده‌گونجێت. 

وتیشی "پێشتر هه‌شت ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت هه‌بوو، به‌ڵام له‌ كۆنگره‌ی هه‌شته‌م دوو ئه‌ندام كه‌مكرایه‌وه‌، سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش هه‌ڵبژێردران كه‌ پێشتر دوو ئه‌ندام بوون". 

نارین ئه‌حمه‌د، كه‌ له‌ كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كێتی ئافره‌تان به‌ 106 ده‌نگ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ ئەوەشی خستەڕوو "ڤیان سلێمان، سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان جارێكی تر به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌". 
  
رونیشیكرده‌وه‌ "دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سكرتاریه‌ت له‌ پێكهاته‌ی مه‌سیحی و كوردی ئێزیدین و ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامه‌ی بۆ سكرتاریه‌تیش هه‌ڵبژێردران دووانیان له‌ هه‌ولێر و یه‌كێك له‌ پارێزگای دهۆك و یه‌كێكی تر له‌ پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامێكی تر له‌ پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵبژێردراون".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure